ئیلام؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنە کۆمەڵایەتی و توندوتیژانەکانی هاوڵاتییان و دەستبەسەرکرانی شەش هاوڵاتی تر

«دکتۆر حوسێن شوکری، سابر بەساتی، نوورەدین چەلەنگەر، فەرەج ئەرسەن، ئیلیاس جەوانمەرد و ئەحمەد شێخی»، شەش هاوڵاتی خەڵکی شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام، لە ماوەی هەفتەکانی دواییدا لە درێژەی دەستبەسەرکردنە بەرفراوان و توندوتیژانەکانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ١٩ی بەفرانبار تا ٦ی رێبەندانی ١٤٠٤، «دکتۆر حوسێن شوکری، سابر بەساتی، نوورەدین چەلەنگەر، فەرەج ئەرسەن، ئیلیاس جەوانمەرد و ئەحمەد شێخی»، شەش هاوڵاتی خەڵکی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنە نادیارەکان گواستراونەتەوە.

– بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، دکتۆر حوسێن شوکری، هاوڵاتی شاری ئیلام، ڕۆژی ٥ی رێبەندانی ١٤٠٤ دەستبەسەرکراوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و باری یاسایی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

– سابر بەساتی، گەنجێکی ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی کەرەج، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا ٢٤ ڕۆژە لە دۆخی بێ‌ ئاگاییدا بەسەردەبات.

– هەروەها نوورەدین چەلەنگەر، گەنجێکی کوردی ٣٠ ساڵ خەڵکی چەرداوەڵ، ڕۆژی ٦ی رێبەندانی ١٤٠٤ دەستبەسەرکراوە و حەوت ڕۆژ لە بێ‌ ئاگایی لە دۆخی ناوبراو تێدەپەڕێت.

– فەرەج ئەرسەن، هاوڵاتی خەڵکی مەلەکشایی و چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەرکراوە و دوای ٢٣ ڕۆژ هێشتا لە دەستبەسەرکردندا بەسەردەبات. ناوبراو پێشتریش لە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣دا، بەهۆی بەشداریکردن لە مەڕاسیمەکانی نەورۆزدا دەستبەسەرکرابوو.

– ئیلیاس جەوانمەرد، هاوڵاتی خەڵکی لۆمار، ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەرکراوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ، بارودۆخی ناوبراو نادیار راگەیاندراوە.

– ئەحمەد شێخی، هاوڵاتی خەڵکی دێهلوران و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، هەروەها ڕۆژی ٢ی رێبەندانی ١٤٠٤ دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا ١١ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو تێپەڕیووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەموو ئەم هاوڵاتیانە لە شوێنە نادیارەکاندا ڕاگیراون و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینەوەی خێزان بێبەشکراون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناسینی دەزگای سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی و ڕێگاکانی لەکارخستنی

د فوریه 9 , 2026
ڕووداوەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ دەریخست کە کۆماری ئیسلامی تەنیا دەوڵەتێکی سیاسی نییە، بەڵکوو دام و دەزگایەکی ئاڵۆز و  فرە چەشنە کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ئایینی و ڕێکخستنی نیزامی و کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی بنیات نراوە. ئەو کوشتارە بەربڵاوەی کە لەم ماوەیەدا ڕوویانداوە، بەرهەمی دەیان ساڵ وەبەرهێنانە لەو پێکهاتە ئەمنی-سەربازییەی کە بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ […]

بابەتی پەیوەندیدار