مهاباد؛ ئازادی ڕەحمەت ئابجامە بەکۆتایی ماوەی بەندکردن

ڕەحمەت ئابجامە، بەندکراوی سیاسی شاری مهاباد بەکۆتایی ماوەی بەندکردنی لە گرتوخانەی مهاباد ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەحمەت ئابجامە، بەندکراوی سیاسی شاری مهاباد، پاش کۆتایی ماوەی بەندکردنی لە گرتوخانەی مهاباد ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١، بۆ بەندکردنی بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرابوو. ناوبراو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مهاباد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی ئۆپۆزسیۆن، و تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن سزادرابوو، ئەم سزایە لە دادگای تێهەڵچوون بۆ ٢ ساڵ کەمکرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەمە ١ی پووشپەڕی ١٤٠١، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرابوو. ڕۆژی سێشەمە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١، ناوبراو پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرابۆوە. ڕۆژی پێنجشەمە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠١، بە دانانی بارمتەی کاتی ٨٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی مهاباد ئازاد کرابوو. ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

ج سپتامبر 13 , 2024
میلاد پیرانی، هاووڵاتی دانیشتووی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ میلاد پیرانی، ٣٢ ساڵان خەڵکی گوندی قەڵاکۆنە لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. میلاد پیرانی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەری […]

You May Like