کاوە خاکی نەهاد، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاوە خاکی نەهاد، هاووڵاتی تەمەن پەنجا ساڵ و دانیشتووی شاری شنۆ، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ ماڵەکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

