مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دیاکۆ خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دیاکۆ خزری، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە شاری مەهاباد ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

شاهۆ خزری، تەمەن ٢١ ساڵ لە پێنجی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لە شاری مەهاباد بە گوللە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بانگهێشتکرانی مینا سوڵتانی زارع لە دایکانی دادخواز بۆ دادگا

پ فوریه 13 , 2025
«مینا سوڵتانی زارع» ناسراو بە «دایە مینا» دایکی دادخوازی و “شەهریار محەممەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» و «هاندانی ژنان بۆ ئامادەبوون بەبێ حیجاب لە شوێنە گشتییەکان» بۆ لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مینا سوڵتانی زارع […]

You May Like