عیسا عەلیزادە، هاوڵاتی شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عیسا عەلیزادە، هاوڵاتی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستگیرکردووە. عیسا عەلیزادە، تەمەنی ٣٧ ساڵە و خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە.