بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

دیار حاجی ڕەسوڵپوور، ئەحمەد زرنگ، دیار ڕەسوڵپوور و سلێمان (محەممەد) ئیسماعیلی، چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی هەینی ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، دیار حاجی ڕەسوڵپوور، دیار ڕەسوڵپوور، ئەحمەد زرنگ خەڵکی گوندی «گلولان» و سلێمان (محەممەد) ئیسماعیلی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی «ئەمیرئاوا» لە بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە. هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییانە و بە توندوتیژی دەستبەسەرکراون.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی لە گوندی کەلهوڕ

ج دسامبر 5 , 2025
کرێکارێکی خەڵکی گوندی خەرگوش لە سۆمابرادۆست لە ورمێ، لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی بیناسازی و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانیلەدەستداوە. نەبوونی کەرەستەی ئەمنی و ناپابەندی پێوەرەکانی پاراستنی هونەری، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە کارەساتبارەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ سەرماوەزی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی سەید فەهیم دەستبردهان، خەڵکی گوندی خەرگوش لە […]

بابەتی پەیوەندیدار