لە درێژەی سەرکوتی خوێناوی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکان، ڕۆژین مەحموودی ئازەر، خوێندکاری خەڵکی مەهاباد، لە کاتی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕۆژین مەحموودی ئازەر خوێندکاری خەڵکی مەهاباد لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی شاری کەرەج کرایە ئامانجی گوللە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریە گەیشتوورکان، ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ڕۆژین مەحموودی ئازەر، داوای یەک ملیارد تمەن لە بنەماڵەکەی دەکەن. تەرمی ڕۆژین مەحموودی ئازەر دوێنێ شەو لە فەزایەکی ئەمنی و بە ئامادەبوونی هێزەکانی ڕژیم ئەسپەردەی خاک کرا.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا بەرپرسانی ڕژیم لەبارەی چۆنێتی گیانبەختکردنی ڕۆژین مەحموودی ئازەر هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

