ئیحسان خەزایی و هاوژینەکەی نەدا کارگەر بەهۆی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئیحسان خەزایی، برای عیرفان خەزایی لە گیانبەختکردووانی ئاخێزی «ژن ژیان ئازادی» و لە ئەندامانی بنەماڵەکانی شۆڕش، لەگەڵ هاوژینەکەی نەدا کارگەر (هەستی کارگەر)، بەهۆی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم هێرشەدا زیاتر لە شەست چەکداری هێزەکانی ڕژیم بۆ لێکدان و ئەشکەنجەدانی دایک و برای عیرفان خەزایی (یەزدان خەزایی)، تەلەفۆنەکانی دایک و باوکیان، ئیحسان، یەزدان و نەدا لەگەڵ خۆیاندا بردووە. دەگوترێت ئیحسان و نەدا دایک و باوکی سێ منداڵی بچووکن یەکێکیان منداڵی شیرەخۆرەیە.
عیرفان خەزایی، گەنجی تەمەن سی ساڵ خەڵکی کەنگاوەر، ڕۆژی چوارشەمە سی خەرمانانی ١٤٠١، لە ئاخێزی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری لە شەهریاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا و تەرمەکەی لە شاری تاران، ئەسپەردەکرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئیحسان خەزایی و نەدا کارگەر نادیارە.