ورمێ؛ ئازادی کاتی بەفرین مەعروفی بە دانانی بارمتە

«بەفرین مەعروفی»، خەڵکی شاری بۆکان، پاش ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «بەفرین مەعروفی»، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «بەفرین مەعروفی» هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرو پاش لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گواسترابوویەوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی «شێرکۆ تابناک» بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی

ش فوریه 15 , 2025
«شێرکۆ تابناک»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرکۆ تابناک» زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ جێبەجێکردن و تێپەراندنی سزای ٤ مانگ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like