بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی «شێرکۆ تابناک» بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی

«شێرکۆ تابناک»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرکۆ تابناک» زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ جێبەجێکردن و تێپەراندنی سزای ٤ مانگ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە.

شایانی باسە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرابوو. ئەم هاوڵاتییە لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

«شێرکۆ تابناک» پێشتر لە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، دەستبەسەرکرا و پاش سەپاندنی سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری، ڕۆژی ١٦ی گوڵانی ١٤٠١، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خۆ دزینەوەی پیلانگێڕانە لە پرسی ڕاگەیاندنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٤

ی فوریه 16 , 2025
لە کاتێکدا کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤، هێشتا ڕێژەی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی داهاتوو ڕانەگەیەنراوە. وەک هەموو ساڵێک، لە چەند مانگ و هەفتەی ڕابردووەوە، گومان و مشتومڕ لە نێوان ئەندامانی بەناو شۆڕای باڵای کار، دەستی پێکردووە. بە ڕواڵەت لەم شۆڕایەدا لایەنە چاوچنۆکەکانی دەوڵەت و خاوەنکارە تایبەتەکان کە ناوی […]

You May Like