سەقز؛ سزای خانەنشینی ناچاری بە دابەزاندنی ئاستی پیشەیی بۆ سلێمان عەبدی

سلێمان عەبدی، چالاکیی سنفی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان – سەقز، بە خانەنشینی ناچاری بە کەمکردنەوەی دوو پلە لە ئاستی پیشەیی بەپێی ساڵەکانی سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجوومەنی سنفی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان -سەقز، بە بڕیاری دەستەی بەرایی بۆ سەرپێچییەکانی ئیدارەی کارمەندانی پارێزگای کوردستان، بە خانەنشینی ناچاری بە کەمکردنەوەی دوو پلە لە ئاستی پیشەیی بەپێی ساڵەکانی خزمەتی سزادرا. ئەم دانیشتنە، لە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بەڕێوەچووبوو. 

سلێمان عەبدی، چالاکیی سنفی مامۆستایان، پێشتر سزادانی دادوەری و ئەمنی جیاوازی هەبووە. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەمە پێنجی ڕەزبەری ١٤٠٣، پاش کۆتاییهاتنی سزاکەی لە زیندان ئازادکرا. سزای زیندانی ناوبراو لە ڕەشەمەی ١٤٠٢ بۆ ڕای باز گۆڕابوو، بە گواستنەوەی ناوبراو لە سیازدەی ڕەشەمە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سەقز بۆ کاراکردنی سزاکەی دەرچووە.

سلێمان عەبدی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بە هەشت مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.

هەروەها لە دۆسیەیەکی دیکەدا، لە پووشپەڕی ١٤٠٢، بە تۆمەتی “تێکدانی ڕێسای گشتی لە ڕێگەی بەشداری لە گردبوونەوەی نایاسایی لە ئارامگای ئایچی” بە هەشت مانگ زیندان و حەفتا لێدانی شەلاق سزادرا. ئەم سزایە دواتر بە ٧٢٠ کاتژمێر خزمەتی گشتی (فێرکردنی فێرخوازانی کۆمیتەی فریاگوزاری) و دواخستنی شەلاق بۆ ماوەی دوو ساڵ گۆڕا.

سلێمان عەبدی، لە ڕەشەمەی ١٤٠١ بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترابوویەوە. لەم دەستگیرکرانەدا، کەرەستەی تایبەتی ناوبراو و بنەماڵەکەیان بردووە.

سلێمان عەبدی، پێشتر لە جۆزەردانی ١٤٠١، دەستگیرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازادکرابوو. هەروەها لە خەرمانانی ١٤٠١، بڕیاری قەدەغەی بەدواگەڕان بۆ ناوبراو دەرچووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ بەردەوامی دەستگیرکران و دۆخی نادیاری هاووڵاتییەک

ج جولای 18 , 2025
بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستگیرکرانی ڕووناک دەشتی هاووڵاتی شاری کامێران، هێشتا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕووناک دەشتی هاووڵاتی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی شاری کرماشان دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستگیرکرانی ڕووناک دەشتی هاووڵاتی شاری کامێران، هێشتا […]

بابەتی پەیوەندیدار