سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستگیری عوسمان حەبیبوڵڵایی، هاووڵاتی شاری شنۆ هێشتا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستگیری عوسمان حەبیبوڵڵایی، هاووڵاتی ٣٣ ساڵان خەڵکی گوندی میراوە لە شنۆ هێشتا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. نادیاری لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو بێ ئەنجام بووە. سێشەمە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شنۆ دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستگیری، تۆمەتەکان و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.