ئەمیر نادری و سامان فاتحی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە شارەکانیی شاباد و کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیر نادری، ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی بەرف ئاوا «وەفراوا»ی سەر بە شاری شاباد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بە چەکی جەنگی تەقەیان لە ناڕەزاییان کردووە و بەهۆیەوە ناوبراو کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
لە هەمان ڕۆژدا، سامان فاتحی، وەرزشکاری ناسراوی کرماشان و ئەندامی تیمی نەتەوەیی تایکواندۆ، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڕەکی سابونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
بەگوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، سامان فاتحی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە گوللەی جەنگی تەقە لە سەری کراوە و گیانی لەدەستداوە. ناوبراو پەیڕەوی ئایینی یارسان بووە و هەشتەمین هاوڵاتی پەیڕەوی ئەم ئایینەیە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدق گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە بنەماڵەی سامان فاتحی پاش پێدانی ٧٠٠ ملیۆن تمەن بە ناوەندەکانی ڕژیم، تەرمی ناوبراویان وەرگرتۆتەوە و یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئارامگەی کوزەران ئەسپەردەکرا.

