دێولان؛ ئازادی سوهەیلا موتاعی بە دانانی بارمتە

سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی شاری دێولان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی شاری دێولان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خاتوو موتاعی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

خاتوو موتاعی، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دێولان بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لەدژی سزای لەسێدارەدان بەڕێوەچوو، دەستبەسەر کرابوو.

سوهەیلا موتاعی، لە هاوڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، پێشتر لەلایەن دادگای شاری دێولان بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان سزای بەسەردا سەپێندرا. لە کاتی پەسەندکردنی ئەم سزایەدا لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزاکانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزا واتە ١٨ مانگ زیندانیکردن بۆ ناوبراو جێبەجێ کرابوو. بەپێی ئەم سزایە کە لەلایەن لقی ٣ی دادگای شاری دێولان دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، خاتوو موتاعی، بە تۆمەتەکانی «تێکدانی یاسای گشتی» بە ١٨ مانگ، «تێکدانی ڕای گشتی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی درۆ» بە ١٣ مانگ، «یاخیبوون دژی هێزە ئەمنییەکان»، بە ٥ مانگ و «بانگەشە دژی کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکانی ڕژیم» بە ٩ مانگ زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا. لە کاتی پەسەندکردنی ئەم سزایەدا لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزاکانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزا واتە ١٨ مانگ زیندانیکردن بۆ ناوبراو جێبەجێکرابوو. 

سوهەیلا موتاعی، پێشتر لە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی گۆران خودامورادی پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندان 

س مارس 18 , 2025
گۆران خودامورادی، هاوڵاتی گوندی شیان سەربە شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، گۆران خودامورادی، هاوڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی شیان سەربە شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا. بەپێی ئەم […]

You May Like