سەردەشت؛ دەستگیرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سلێمان بایسە، محەمەد ناسری، حاجی سەرافی و عوسمان، چوار هاووڵاتی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان بایسە خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”، محەمەد ناسری خەڵکی گوندی “ساوان”، حاجی سەرافی خەڵکی گوندی “گورشیر” و عوسمان خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری سەردەشت دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار هاووڵاتییە هاوکات و بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیر کراون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ دەستگیرکرانی سیروان عەزیزی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج جولای 18 , 2025
سیروان عەزیزی، هاووڵاتی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا، سیروان عەزیزی، هاووڵاتی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر، ئەم هاووڵاتییەی دەستگیر کردووە. سیروان عەزیزی، کوڕی سوارە، […]

بابەتی پەیوەندیدار