سنە؛ پشکنینی ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیانی دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شورای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماڵی موختار ئەسەدی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنیوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان لەکاتێکدا ناوبراو لە ماڵەوە نەبووە، بۆ ئازاردانی ئەندامانی بنەماڵەی ئەم چالاکەی سنفی مامۆستایان، ماڵی ناوبراویان پشکنیوە.
شایانی باسە، ناوبراو لە گوڵانی ئەمساڵدا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو. موختار ئەسەدی، پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانی سنفی خۆیەوە دەستبەسەرکردن و مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەرەسەندنی خەباتی پەرستارانی ناڕازی و خۆگێلکردنی تەواوەتی، دەوڵەتی پزیشکیان

د آگوست 19 , 2024
نزیکەی دوو هەفتە بەسەر خولی نوێی ناڕەزایەتی سەرتاسەری پەرستاران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران تێدەپەڕێت و تا ئێستا دەنگ و دروشمەکانیان بەگوێی بەرپرسانی ڕژیم نەگەیشتووە. لەم خولەی ناڕەزایەتییەکاندا پەرستاران سەرەتا لە کەرەج و نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز و دواتر لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای فارس، دەستیان لەکار کێشایەوە. ناڕەزایەتی پەرستاران لە پارێزگاکانی دیکە لەوانە […]

You May Like