سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەریی و ناڕوونی لە دۆخی هاووڵاتییەک

سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی ئارمین خودامورادی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤، ئارمین خودامورادی، هاووڵاتی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە. سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییەدا هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ برینداربوونی دوو کرێکار بەهۆی داڕمانی تونێل

د مه 19 , 2025
داڕمانی تونێل لە مەعدەنی خەڵوزی کوهبەنان دوو کارێکاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، تونێلی ژمارە بیست مەعدەنی خەڵوزی «هەمکار» لە شاری کوهبەنان تووشی داڕمان بوو و بەهۆیەوە دوو کرێکار لەم مەعدەنەدا برینداربوو. پاش ڕوودانی ڕووداوەکە، هێزەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیان دەستپێکرد. […]

You May Like