“فەردین مەحموودی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەردین مەحموودی، تەمەن ٣٠ ساڵ، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر دووکانی ئەم هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە. هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی خێزانەکەی ئەم هاوڵاتییە و بە مەبەستی پشکنین و هەروەها دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکو کتێبەکانیدا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.