شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

محەمەد خەزری و زاهیر مەحموودیان، ٢ هاوڵاتی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەمەد خەزری و زاهیر مەحموودیان، ٢ هاوڵاتی گوندی «شاوانە» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم ٢ هاوڵاتییە و بە توندوتیژی ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی لە دۆخی مەهدی ئەسەدی

د آوریل 21 , 2025
سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەهدی ئەسەدی، هاوڵاتی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەهدی ئەسەدی، هاوڵاتی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران […]

You May Like