بە تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە دەستگیرکرانی سیروان عەزیزی هاووڵاتی شاری نەغەدە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سیروان عەزیزی هاووڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە دەستگیرکرانی سیروان عەزیزی هاووڵاتی شاری نەغەدە، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستگیر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.