مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی ڕامیار کاوە

ڕامیار کاوە، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان پاش بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ڕامیار کاوە، تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی نەی سەر بە شاری مەریوان پاش بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییە بەیانی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان پاش ڕۆیشتنی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کراوە و هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژیی ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەر کرا

س ژانویه 21 , 2025
بێنیامین ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر دووکانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بێنیامین ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]

You May Like