بۆکان؛ ئازادکرانیی محەممەد ئیسماعیلی و ئەحمەد زێرەنگ بە دانانی بارمتەی سەنگین

محەممەد ئیسماعیلی و ئەحمەد زێرەنگ، دوو هاوڵاتی شاری بۆکان، لەم ڕۆژانەی دواییدا هەریەکێکیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بەشێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەیان ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سلێمان «محەممەد» ئیسماعیلی، هاوڵاتی میراوا لە بۆکان، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵەکەی و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە نزیکەی ٣٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم، سوپا و هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنین و تێکدانی بەشێکی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر تەلەفۆنی تایبەتی ئەندامانی بنەماڵەکەی و بەشێک لە  کتێبەکانی ناوبراودا گرتووە.

هێزەکانی ڕژیم هەروەها هێرشیان کردۆتەسەر خانە باخی محەممەد ئیسماعیلی لە نزیک زانکۆی زانستی – کرداری میراوا و بە گوللەی جەنگی، تەقەیان لە دەرگا، پەنجەرەکان و دیوارەکانیان کردووە و وێرانیان کردووە. محەممەد ئیسماعیلی ٦٠ ساڵ و خێزاندارە.

نیوەشەوی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەحمەد زێرەنگ کوڕی غەفوور و خەڵکی گوندی «گلولان» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵەکەی و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزەکانی ڕژیم بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک و بەلێدان و ئەشکەنجە ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لەم هێرشەدا، بەبێ بڕیاری یاسایی دەستیان بەسەر کەرەستەی تایبەتی وەکو تەلەفۆنی تایبەتی بنەماڵەکەیدا گرتووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە و تۆمەتەکانیان لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانیی بەهمەن ڕەسوڵیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ ژانویه 21 , 2026
بەهمەن ڕەسوڵیان، هاوڵاتی شاری شنۆ، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا، «بەهمەن ڕەسوڵیان» بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەشە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە […]

بابەتی پەیوەندیدار