سنە؛ دەرکردنی سزاکانی ڕێکاری بۆ ٧ ئەندامی ئەنجوومەنی سنفی مامۆستایان

مەجید کەریمی، غەیاس نیعمەتی، سەلاح حاجی میرزایی، نەسرین کەریمی، لەیلا زارەعی، فەیسەڵ نوری و مەحیەددین ڕیحانی، حەوت ئەندامی ئەنجوومەنی سنفی مامۆستایانی سنە، لەلایەن دەستەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی ئیدارەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن بە دەرکردنی سزاکانی ڕێکاری ڕووبەڕوون. دوورخستنەوەی بەردەوام یان دەرکردنی کاتی لە پەروەردە و فێرکردن، خانەنشینیی ناچاری بۆ دابەزاندنی پلەکەی، دوورخستنەوەی لە جێگری بەڕێوەبەری خوێندنگە و دەربەدەرکردنی، لە سزاکانی دژی ئەم هاووڵاتییانەیە.

 بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کاناڵی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، حەوت ئەندامی ئەنجوومەنی سنفی مامۆستایانی سنە، بە سزاکانی ڕێکاری جیاواز سزادراون. بەپێی سزاکانی دەرچوو لەلایەن دەستەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی ئیدارەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن، مەجید کەریمی (ماستەر لە زانستی سیاسی، ٢٣ ساڵ ئەزموون) و غەیاس نیعمەتی (ماستەر لە دەروونناسی کلینیکی، ١٧ ساڵ ئەزموون) بە دەرکردنی هەمیشەیی لە کارەکانی دەوڵەتی و پەروەردە و فێرکردن سزادراون. سەلاح حاجی میرزایی (ماستەر لە مێژوو، ٢٦ ساڵ ئەزموون) بە دەرکردنی کاتی بۆ ساڵێک، نەسرین کەریمی (ماستەر لە کۆمەڵناسی، ٢٧ ساڵ ئەزموون) بە خانەنشینی ناچاری بە کەمکردنەوەی دوو پلەی کاری و لەیلا زارەعی (بەکالۆریۆس لە پەروەردەی سەرەتایی، ٣٠ ساڵ ئەزموون) بە دوورخستنەوەی لە جێگری بەڕێوەبەری خوێندنگە و خانەنشینیی ناچاری بە کەمکردنەوەی پلەیەکی کاری سزادراون. هەروەها فەیسەڵ نوری (ماستەر لە بیرکاری، ١٩ ساڵ ئەزموون) بە دوورخستنەوەی پێنج ساڵ بۆ پارێزگای کرماشان و مەحیەددین ڕیحانی (٢٨ ساڵ ئەزموون) بە دەرکردنی هەمیشەیی سزادراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزاکانی دەرچوو بۆ مامۆستایانی ناوبراو، بەهۆی چالاکییەکانی سنفی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەن لە گوڵانی ١٤٠٣ بووە. ئەنجوومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان (سنە) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەرکردنی ئەم سزایانەی بە سەختی ئیدانە کرد و نووسیویەتی کە شێوازی دادگایی ئەم دۆسیانە (نادادوەرانە و نەبوونی سەربەخۆیی پێویست) بووە. ئەم ئەنجوومەنە دەرکردنی ئەم سزایانەی بە بێباکی لە داواکارییەکانی یاسایی کۆمەڵگەی مامۆستایان و خوێندکاران ڕاگەیاند. لە گوڵانی ١٤٠٣، دەستەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی ئیدارەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی کوردستان بۆ مەحیەددین ڕیحانی، لەیلا زارەعی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نوری، سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی و غەیاس نیعمەتی، دۆسیەیەکی دروستکردووە.

ئەم دەستەیە دۆخی دامەزراوەبوونی ئەوانی بۆ سێ مانگ دواخستووە. لەم ماوەیەدا، لە چوونە ژوورەوەی ئەم مامۆستایانە بۆ شوێنەکانی پەروەردەیی قەدەغەیە و نزیکەی ٧٠٪ لە مافەکانیان بێبەشن.

پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی بەرگری لەخۆکردن و خستنەڕووی بەڵگەکان لەلایەن ئەوان، دەستەی سەرەتایی سزاکانی وەکو دەرکردن، خانەنشینی سەرەتایی، دوورخستنەوە، دەرکردنی کاتی و سنووربەندییەکانی کاری بۆ ئەم هاووڵاتییانە دەرچووە. ناوەڕۆکی سزاکانی سەرەتایی کە لەو کاتەدا دژی ئەم هاووڵاتییانە دەرچووە، بەم شێوەیەیە؛

– لەیلا زارەعی، بە ٣٠ ساڵ ئەزموون، لە جێگری بەڕێوەبەری خوێندنگە دوورخرایەوە و بە خانەنشینی ناچاری بە کەمکردنەوەی پلەیەکی کاری سزادراوە.

– نەسرین کەریمی، بە ٢٦ ساڵ ئەزموون، بە خانەنشینی ناچاری بە کەمکردنەوەی دوو پلەی کاری سزادراوە.

– فەیسەڵ نوری، بە ١٩ ساڵ ئەزموون، بە دوورخستنەوەی بۆ پارێزگای کرماشان بۆ پێنج ساڵ سزادراوە.

– سەلاح حاجی میرزایی، بە ٢٦ ساڵ ئەزموون، بە ساڵێک دەرکردن لە خزمەت سزادراوە.

– مەحیەددین ڕیحانی، بە ٢٦ ساڵ ئەزموون، بە بێبەشبوونی لە دانانی لە کارەکانی هەستیاری دەوڵەتی بۆ پێنج ساڵ سزادراوە.

– مەجید کەریمی، بە ٢١ ساڵ ئەزموون، بە دەرکردن و دوورخستنەوەی هەمیشەیی لە خزمەتی دەوڵەتی سزادراوە.

– غەیاس نیعمەتی، بە ١٧ ساڵ ئەزموون، بە دەرکردنی بەردەوام لە پەروەردە و فێرکردن سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ آگوست 20 , 2025
نەریمان ڕەندانی و میلاد ڕەندانی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. میلاد ڕەندانی پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی تەمەن ٣٥ ساڵ و چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەگەڵ براکەی میلاد ڕەندانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار