کرماشان؛ گیانبەختکردنی ئەمین سەلامی بە گوللەی جەنگی

ئەمین سەلامی، گەنجێکی خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمین سەلامی ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشان و لە گەڕەکی «ئیلاهیە»، بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا. ناوبراو خاوەنی فرۆشگای «جلوبەرگ و جانتا» لە شەقامی «بەرق» لە گەڕەکی «ئیلاهیە» بووە.

هێشتا نادیارە کە بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ئەم گیانبەختکردووە داوای پارە لە بنەماڵەکەی کراوە یان ناچارکراون بەڵێننامەی نووسراو واژۆ بکەن یاخود نا. سەرەڕای ئەمەش، پێشتر سەرچاوەکانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندبوو کە ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی کرماشان، لەنێوان ٧٠٠ ملیۆن تمەن تا یەک ملیارد تمەن لە بنەماڵەکانیان وەرگیراوە و بنەماڵەکان لەپێناو وەرگرتنی تەرمەکانیان ناچار بە دانی ئەم بڕە پارەیە بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دامغان؛ دەستبەسەرکرانیی هیمەت کەریمی، هاوڵاتی ٣٨ ساڵەی کورد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

چ ژانویه 21 , 2026
هیمەت کەریمی، هاوڵاتی ٣٨ ساڵی خەڵکی مەریوان، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «هیمەت کەریمی» هاوڵاتی ٣٨ ساڵی خەڵکی شاری مەریوان، لە شاری دامغان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ، بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو […]

بابەتی پەیوەندیدار