هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەختیار روزبە، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانیی تەتە لە سنووری هەورامان بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی شەممە ٢٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتە لە سنووری هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بەختیار روزبە خەڵکی گوندی «تووەسوران» لە بەشی سەرشێوی مەریوان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە دەست و زگی بەسەختی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کێ لە عێراق "حوکمڕانی" دەکات؟

د دسامبر 22 , 2025
دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق، ململانێ لەسەر دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان چڕتر بووەتەوە. بەڵام واقیعی بابەتیی ئەولاترە لەو ململانێیانە. لە عێراقی ئەمڕۆدا حکوومەت تەنیا یەک ناوەندی نییە. ئەوەی لە ڕاستیدا وڵات بەڕێوە دەبات یان بە واتایەکی تر کۆنترۆڵی وڵات دەکات، پێکهاتەیەکە لە چەندین ناوەندی هێزی ڕکابەر. ناوەندگەلێکی کە هەرکامەیان خاوەنی […]

بابەتی پەیوەندیدار