مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

کەیومەرز ڕاستخانە، کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و لاقی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “کەیومەرز ڕاستخانە” خەڵکی شاری مەریوان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە بە سەختی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گوازرایەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەبەردی زیندانیانی سیاسی، مەشخەڵی داگیرساوی بەردەوامبوونی خەبات

پ آگوست 22 , 2024
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پەیام، مانگرتنی ناڕەزایەتی زیندانیان لە زیندانەکانی وڵات لە ژێر ناوی کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، پێی نایە سیەمین هەفتەی خۆیەوە. ئەمکەمپەینە کە ئێستا سەدان زیندانیی لە ١٨ زیندانی سەرتاسەری وڵات پێوەی پەیوەست بووە، بەگوێرەی لێدوان و هەڵوێستی هەڵسووڕاوانی بەندکراوی بەشدار لەو کەمپەینە، هەر […]

You May Like