بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نوری» ناسراو بە (فەردین)، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٣، فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نوری ناسراو بە (فەردین)، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی “خوردەڵۆکی”ی سەربە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری بانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاوڵاتیەدا هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم دوو هاوڵاتیە نیگەرانیەکانی بنەماڵەی هەردوولای زیاتر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.