تاران؛ گیانبەختکردنی عەلی ڕەزا بیدکی، گەنجێکی ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی بوجنوورد بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

عەلی ڕەزا بیدکی، گەنجێکی ٢٠ ساڵەی کوردی کورمانجی خەڵکی بوجنوورد و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە تارانە کە لە کاتی سەرکوتکردنی سەر شەقامدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ڕەزا بیدکی، گەنجێکی ٢٠ ساڵەی کوردی کورمانجی خەڵکی بوجنوورد و دانیشتووی تاران لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاراندا، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و بەهۆی پێکانی بە گوللەی جەنگی لە کەلەکەیدا گیانی لەدەست دا. تەرمی ئەم گیانبەختکردووە دوای گواستنەوەی بۆ کەهریزەکی تاران، لەلایەن خێزانەکەیەوە ناسرایەوە و لە کۆتاییدا ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی «بیدک»ی سەر بە شاری بوجنوورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور بە خاک سپێردرا.

بەپێی ڕێسا باوەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕادەستکردنی تەرمی ئەم گیانبەختکردووە لەگەڵ فشار و سنووردارکردنە ئەمنییەکاندا بووە و خێزانی عەلی ڕەزا بیدکی لەژێر هەڕەشە و کۆنترۆڵی دامەزراوە ئەمنییەکاندا ناچار کراون مەراسمی بەخاکسپاردن لە بارودۆخێکی سنووردارکراودا بەڕێوە ببەن.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی محەممەدڕەزا (تیام) کیانیمەنش بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی بەرەو دڵ

د فوریه 16 , 2026
محەممەدڕەزا (تیام) کیانیمەنش، گەنجێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی شاری کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتکردنی  سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدڕەزا (تیام) کیانیمەنش، گەنجێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی کرماشان، لە گەڕەکی «گولستان»ی سەر بە شاری کرماشان کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی […]

بابەتی پەیوەندیدار