مەریوان; بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان بۆ ٥ هاوڵاتی

بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی چوار هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی بیلال دادڕەس، موحەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و موحەممەد ئاشتەک، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بۆ لانیکەم ٥ هاوڵاتی بەرز بۆتەوە. ڕۆژی دوێنێ دەستبەسەرکرانی تەحسین دادڕەس ڕاگەیەندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لانیکەم ٥ هاوڵاتی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون. ناسنامەی ٤ کەس لەم هاوڵاتییانە بیلال دادڕەس، محەمەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و محەمەد ئاشتەک ڕاگەیەندراوە.

دەستبەسەرکرانی بیلال دادڕەس بەبێ بڕیاری دادوەر و لە شوێنی کارەکەی ئەنجامدراوە. هەروەها محەمەد ئاشتەک لەگەڵ محەمەد و ئارام نیکپەی، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەرکراون.

پێشتر دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک بە ناوی تەحسین دادڕەس لەم ڕۆژەدا ڕاگەیەندرابوو.

لە نێو ئەم کەسانەدا، تەحسین دادڕەس، محەمەد و ئارام نیکپەی، پێشتر بەهۆی هەڵسوڕان و چالاکیەکانیانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون.

تا ئێستا لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەرکران و ئازادی ٣ هاوڵاتی کە دوانیان لاون

ی مارس 23 , 2025
ساریا و ئەوین ئەحمەدی، ٢ خوشکی لاو و ڕۆژبین ئەفسوون، هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری ورمێ کە ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمە دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی کەفالەت لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ساریا ئەحمەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و ئەوین ئەحمەدی، تەمەن ١٦ ساڵ و ڕۆژبین ئەفسوون، […]

You May Like