سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی نەوزاد بەهرامی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

«نەوزاد بەهرامی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نەوزاد بەهرامی، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نەوزاد بەهرامی، لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە هەرێمی کوردستان لە سنوری باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
ناوبراو بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی ئەمجەد گەریاخیز چالاکی کەمپینی دژایەتی لەسێدارەدان بە دانانی بارمتە

چ فوریه 26 , 2025
ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کەمپینی دژایەتی لەسێدارەدان و چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە حەوتی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کەمپینی دژایەتی لەسێدارەدان و چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە پاش ٣٥ ڕۆژ لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like