بەفرین مەعروفی، خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی سزای چوار مانگ و شەش ڕۆژ زیندانیی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی ژنان لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، «بەفرین مەعروفی» هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی سزای چوار مانگ و شەش زیندانیی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی ژنان لە شاری ورمێ گواسترایەوە.
ئەم دەستبەسەرییە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە پێشتر لە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ناوبراو پاش شازدە ڕۆژ دەستبەسەریی، بە پێدانی بارمتە ئەنجامدراوە و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پێشووی کۆڵبەرنیوز، بەفرین مەعروفی، لە ڕۆژی پێنجشەمە یازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گواسترابوویەوە.