کرماشان؛ دەستبەسەرکرانیی مەهسا زارەعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

مەهسا زارەعی، لە چالاکانی فەرهەنگی و مافی ژنان لە شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارەعی، تەمەن ٣٣ ساڵ و لە چالاکانی فەرهەنگی و مافی ژنان لە شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنیووە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ کەوتنە خوارەوەی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

ی مه 25 , 2025
کرێکارێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە نهۆمی دووەمی بینایەک بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، «کەریم مورادپوور»، کرێکاریی خەڵکی گوندی «بازان» و دانیشتووی گوندی «چەشمە گوزار» لە شاری جوانڕۆ، لە کاتی کارکردن لە نهۆمی دووەمی بینایەک لە […]

You May Like