سنە؛ گیان لەدەستدانی حەمید مورادی چالاکوانیی ژینگەپارێزی بەهۆی سەختی برینەکانی

حەمید مورادی، چالاکوانیی ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژین کوردستان” بەهۆی سەختی برینەکانی بەهۆی سووتان لە نەخۆشخانەی “کەوسەر” لە شاری سنە گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە دووی گەلاوێژی ١٤٠٤، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی فراوان و ئاگرکوژێنەوە لە چیای ئاویەری شاری سنە، حەمید مورادی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژین کوردستان” لەگەڵ چوار چالاکوانیی مەدەنی و ژینگەپارێزی دیکە بە ناوەکانی موحسیم حسێن پەناهی، خەبات ئەمینی، چیاکۆ یوسفی نەژاد و سەید موستەفا هەژیر، بە سەختی تووشی سووتان هاتوون و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە حەمید مورادی لە بەشی چاودێرییەکانی تایبەت خەوێندرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

ئاگرکەوتنەوەی چیای ئاویەر بە هەوڵی ماندوونەناسی هێزەکانی جەماوەر و چالاکوانانیی ژینگەپارێز کۆنترۆڵکرا.

هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە هێشتا نادیارە. ئاگرکەوتنەوەکانی فراوان و سیستەماتیک لە دارستانەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی ساڵانە، بەڵام نەبوونی بەرنامە و کەمی ئامێرەکان لەلایەن ناوەندەکانی حکومەت بووەتە هۆکار کە خەڵک و چالاکوانانیی ژینگەپارێز هەر ساڵێک بە ئیمکاناتی دیاریکراو بۆ کۆنترۆڵکرانی ئەم قەیرانە هەوڵبدەن. ئەم دۆخە هێشتا گیانی دەیان چالاکوانیی ژینگەپارێزی سەندووە و هەر ساڵێک ژمارەیەکی زۆر برینداردەبن.

سەرەڕای بانگەشەی میدیاکانی حکوومەتی بۆ بوونی “پێنج تیمی ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژێنەوە بە تەواوی ئیمکانات”، بە گوتەی سەرچاوەکانی خۆجێی و ئاگادار، ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژێنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن هێزەکانی جەماوەر و چالاکوانانیی ژینگەپارێز و مەدەنی ئەنجامدراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی کەبیر گوڵابی

ج جولای 25 , 2025
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی کەبیر گوڵابی هاووڵاتی شاری میاندواو و دانیشتووی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری مەهاباد هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، کەبیر گوڵابی هاووڵاتی تەمەن چل ساڵ و خەڵکی گوندی “جەعفەرئاوا”ی سەر بە شاری میاندواو و دانیشتووی شاری مەهاباد، […]

بابەتی پەیوەندیدار