سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی دوو هاوڵاتی

بە تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی، دوو چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سیروان خوداکەرەمی، لە ماوەی دەستبەسەرکرانی سێ جار پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە، بەڵام هێشتا محەممەدعەلی وەیسی پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

شایانی باسە ئەم دوو هاوڵاتیە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە گواسترانەوە.

ڕۆژی یەکشەممە هەژدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەدعەلی وەیسی لە شوێنی کارەکەی و سیروان خوداکەرەمی لە ماڵەکەیدا، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیی و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سزادانی فەردین مەولوودی بە پێنج ساڵ زیندانیکران

ش نوامبر 29 , 2025
فەردین مەولوودی، زیندانیی سیاسی پێشوو و دەستبەسەرکراوی ڕووداوی شەڕی دوازدە ڕۆژە بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەردین مەولوودی هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا عەزیزی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» بە پێنج ساڵ […]

بابەتی پەیوەندیدار