مانگرتنی فراوانی کرێکارانی کورەپەزخانەکانی ناوچەی ساروقامیش لە شاری بۆکان بەهۆی زیادنەکردنی مووچەکانیان و دۆخی سەختی کار تا ئێستا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارانی ٩٠ کارگەی خشت دروستکردن لە ناوچەی ساروقامیش لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتری ڕێگای میاندواو – بۆکان، بەهۆی زیادنەکردنی مووچەکانیان لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان و دۆخی سەختی کاری، دەستیان بە مانگرتنی سەرتاسەری کردووە. ئەم مانگرتنە فراوان و هەماهەنگە، پێکهاتووە لە کۆمەڵە جیاوازەکانی وەکو قاڵبداران، چەرخکشان و کرێکارانی بەشی دروستکردنی خشت.
کرێکارانی ناڕازی داوای زیادکردنی ٣٠ لە سەدی مووچە و باشترکردنی دۆخی کار و ژیانی خۆیان دەکەن. ناڕەزایەتییەکانی ئەوان کاردانەوەی چەوسانەوەیەکی ڕێکخراو، کەمی ئیمکاناتی خۆشگوزەرانی و سەڵامەتی و مووچەی کەم لە بەرامبەر هەڵاوسان لە زیادبووندایە.
لە ٣٠ی خاکەلێوە، دەستەیەک لە ئیدارەی کار بۆ ئەم ناوچەیە ڕۆیشتن و پێشنیاریان بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنە کرد. بەڵام ئەم پێشنیارانە لەلایەن کرێکاران ڕەتکرانەوە. لە کۆتاییدا، لە نێوان ٩٠ کارگەی چالاک، تەنیا سێ کارگە بە پێشوازی کردن لە داواکارییەکانی کرێکاران گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
پاش گفتوگۆ و لە ئەنجامدا فشارەکانی کارفەرما و دەوڵەت و هەروەها سەختییەکانی ئابووری کرێکاران بەشێک لەوان بە تایبەت چەرخکشان، ڕایانگەیاندووە لە ٦ی گوڵان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. بەپێی ڕێکەوتنێکی نوێ، ڕێژەی مووچە و بۆ چەرخکشان بۆ هەر هەزار خشت بە ڕیزبەندی ١٧١،٠٠٠ هەزار تمەن و ٢٠٥،٠٠٠ هەزار تمەن دیاریکراوە و لە ئەنجامدا مووچەی هەفتانەی چەرخکشان بە شێوەی ناوەند بگاتە نزیکەی ١١ ملیۆن تمەن.
سەرەڕای ئەمەش، کرێکارانی قرمزدار هێشتا لە مانگرتندان. نرخی پێشنیاری بۆ ئەم دەستەیە لە کرێکاران ١٧٥،٠٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر هەزار خشت کە ١٥٠،٠٠٠ هەزار تمەن مووچەی بنەڕەتی و ٢٥،٠٠٠ هەزار تمەن بە ناوی «پارەی چایی» لە شۆفێرەکانە. سەرەڕای ئەوەی کارفەرمایان و ناوەندە دەوڵەتییەکان بەم نرخە ڕازی بوون، کارێکارانی قاڵبدار تا ئێستا ڕازی نین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
بە گوتەی بەشێک لە کرێکاران، لە کاتی بەردەوامی ئەم دۆخەی سەختی بژێوی و فشارە ئابوورییەکان ئەگەری هەیە کرێکارانی قاڵبدار ناچار بکەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەڵام لە ئێستادا مانگرتن لەم بەشەدا هێشتا بەردەوامە.

