بۆکان؛ بەردەوامی لە بێ ئاگایی چارەنووسی مەنیژە خۆشنود

“مەنیژە خۆشنود”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار و دەستبەسەریدا بەسەردەبات. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، مەنیژە خۆشنود هێشتا دەستبەسەرە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لە هێزە ئەمنیەکانی شاری بۆکان و ورمێ، لەبارەی دۆخ و شوێنی مانەوەی ناوبراو وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراووتەوە. ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەی زیاتر کردووە. ناوبراو لە ئەگەری پێوەندی کردن، بینینی بنەماڵە و هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە.

“مەنیژە خۆشنود”، ٥٦ ساڵ تەمەن و هاووڵاتی شاری بۆکان لە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ناوبراو کراون زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بێهداشت و دەرمانی بێبەرامبەر و گونجاو بۆ هەمووان

س آگوست 27 , 2024
یەکی خەرمانان لە ساڵنامەی ئێراندا بە ڕۆژی ئەبو عەلی سینا و ڕۆژی پزیشک ناوزەد کراوە. سەرۆک کۆمار پزیشکیان، بەبۆنەی یادی ئەم ڕۆژەوە قسە و باسێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاستگۆیانە پابەند دەبێت بە بەڵێنییەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن سەبارەت بە دابینکردنی تەندروستی و بێهداشت و […]

You May Like