سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی لە دۆخی مستەفا هەژبەری

بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مستەفا هەژبەری، هاوڵاتی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مستەفا هەژبەری، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی «قۆلیان» سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەورۆزی ١٤٠٤، هێمای خۆڕاگری و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی

پ مارس 27 , 2025
ڕێوڕەسمی نەورۆز و جەژنی بەهار، کە هێمای دەستپێکی وەرزێکی نوێیە، بەهۆی دژایەتییەکانی ڕژێمێکی ئایینییەوە، بە کردەوە بووەتە ئامرازێک بۆ نیشاندانی حزووری کۆمەڵایەتی و سیاسی. بە درێژایی دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامی لە ئێران، نەورۆز تەنها جەژنی نوێبوونەوەی سروشت و تەنها نەریتێکی کلتووری نەبووە؛ بەڵکوو مەیدانێک بووە بۆ خۆڕاگریی مەدەنی و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ […]

You May Like