بانە؛ کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی کڵاشینکۆف و لە مەودایەکی نزیکەوە، لە سنووری «گڵەسوورە»ی شاری بانە کوژرا.

ناسنامەی ئەم کاسبکارە «محەمەد قادری» کوڕی حاجی ساڵح، خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵ، خەڵکی گوندی «شوی»ی سەربە شاری بانە ڕاگەیەندراوە.

باس لەوە دەکرێت، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی چەندین گوللە بەر جەستەی ئەم کاسبکارە کەوتووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

چ مه 8 , 2024
خوێندکاران، یەکێتییە کرێکارییەکان و خەڵکی دژە ئاپارتاید، بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی بزووتنەوەی “دامەزراندنی کەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززە” وەڵامی وەحشیگەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و پۆلیسی ئەو وڵاتەیان لە دژی خوێندکارانی خەباتکار داوەتەوە. ئێستا ١٥٠ زانکۆ و کۆلێژ دژ بە هاوبەشی بەرپرسانی سیاسی و ئەکادیمی ئەمریکا لەگەڵ پاکتاوکردنی نەتەوەیی فەلەستینییەکان لەلایەن دەوڵەتی […]

You May Like