شەهاب دارابی، بڵۆگەری خەڵکی شاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، شەهاب دارابی، بڵۆگەری خەڵکی شاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، دەستبەسەریی ناوبراو چەندین کاتژمێر پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێران و کامیۆنداران ئەنجامدراوە. شەهاب دارابی، لەم ڕۆژانەی دواییدا بە بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، لە داواکارییەکانی سنفی شۆفێران پشتیوانی کردووە و داوای گرنگیدانی بە دۆخی بژێوی و کاری ئەوان کردبوو.
دەستبەسەریی شەهاب دارابی، لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە مانگرتنی شۆفێران لە بەشەکانی جیاوازی ئێران هێشتا بەردەوامە و ڕاپۆرتەکان دەڵێن فشارە ئەمنییەکان بۆ چالاکانیی لایەنگری ئەم جووڵانەوە سنفییە.

