تاران؛ گیانبەختکردنی مێهدی عەبدڵڵاهی، هاووڵاتی خەڵکی قوروە، لە نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

«مێهدی عەببدڵڵاهی»، هاووڵاتییەکی کوردی ٣٦ ساڵ، خەڵکی شاری قوروە و دانیشتووی تاران، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێهدی عەبدڵڵاهی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران و لە ناوچەی تەجریش، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. ئەم هاووڵاتییە کوردە بە پێکانی سێ گوللەی جەنگی لە «دڵ و سنگ»یدا کوژرا.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، مێهدی عەبدڵڵاهی پێشتر شۆفێری پلەیەک بووە و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا وەک بەڕێوەبەری فرۆشتنی بیمەی پاسارگاد لە تاران چالاکی کردووە. وە هەروەها ناوبراو دەستگیراندار بوو.

دوای گیانبەختکردنی ناوبراو ، دامەزراوە ئەمنییەکان بە جێبەجێکردنی فشار لەسەر خێزانەکەی هەوڵیاندا ڕێگری لە ڕاگەیاندنی گشتی بکەن و ڕادەستکردنی تەرمەکەشی لەژێر چاودێری و سنوورداریی ئەمنیی توندەوە ئەنجامدراوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەندیشە؛ گیانبەختکردنی پەروین عەزیزی، پەرستارێکی کوردی ٥١ ساڵ، خەڵکی قەسری شیرین لە نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

ج ژانویه 30 , 2026
«پەروین عەزیزی»، پەرستارێکی کوردی ٥١ ساڵ، خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان و لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە لە شاری ئەندیشەی پارێزگای ئەلبورز گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، پەروین عەزیزی، ٥١ ساڵ، دوای کۆتایی سەعاتی کاری و […]

بابەتی پەیوەندیدار