حسێن محەممەدی (ناسراو بە زانکۆ) زیندانیی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان، بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانیی ناوەندی بۆکان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حسێن محەممەدی (ناسراو بە زانکۆ) زیندانیی سیاسی خەڵکی گوندی «ئاڵی کەند»ی سەربە شاری بۆکان، بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی بۆکان ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە حسێن محەممەدی پاش دەستبەسەرکردنی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترابوویەوە و پاش یازدە ڕۆژ و بە کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانیی ناوەندی بۆکان گواسترابوویەوە.
بەیانی یەکشەممە دوازدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، حسێن محەممەدی هاووڵاتی خەڵکی گوندی «ئاڵی کەند»ی سەربە شاری بۆکان و زیندانیی سیاسی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر و بە توندوتیژی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

