شنۆ؛ ئازادی چوار هاوڵاتی بە دانانی بارمتە

«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن و سێ هاوڵاتییەکەی دیکە هەر یەکێکیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.

هاوڵاتیان، ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی، لە بەفرانباری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ گرتووخانەیەکی شاری ورمێ گواسترانەوە. ئەوان پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترانەوە. شایانی باسە ئەم هاوڵاتییانە لە کاتی لێپرسینەوە و دەستبەسەرکراندا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی، هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری شنۆ پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیانەوە دەستبەسەرکراون و مامەڵەی یاساییان هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ لێدان و ئەشکەنجەدانی دوو ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س فوریه 18 , 2025
«ئەستی چوغر» و «سەعادەت بایەزیدی»، دایەگەورە و دایکی چالاکی کرێکاری «فەرزین توت» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدان و ئەشکەنجە کران. ٦ ددانی «سەعادەت بایەزیدی» بەهۆی لێدانەوە شکاوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەستی چوغر» تەمەن ٨٠ ساڵ و «سەعادەت بایەزیدی» تەمەن ٤٥ ساڵ، داپیرە و دایکی چالاکی سیاسی […]

You May Like