کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی فەرشاد نادردی لە زیندانی دیزڵ‌ئاوا

«فەرشاد نادری»، هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی «دەرە‌درێژ»ی شاری کرماشان، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا لە زیندانی دیزڵ‌ئاوات ئەم شارەدا ڕاگیراوە و دۆخی یاسایی ناوبراو هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، فەرشاد نادری لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشاندا و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆلینەوە، بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و هەروەها هیچ ڕێگایەکی بۆ بینینی خێزانەکەی دابین نەکراوە.

فەرشاد نادری ئامۆزای «سینا نادری»یە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی ژینایە لە کرماشان، و بەردەوامی دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە کاتێکدا ڕوودەدات کە خێزانەکەی نیگەرانیی خۆیان دەربارەی ناڕوونی چارەنووسی و سەپاندنی سنووردارکردنە یاساییەکان لەسەری دەربڕیووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قەزوین؛ گیانبەختکردنی نازەنین‌زەهرا ئێسمی‌خانی، گەنجێکی کوردی ١٨ ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

ش ژانویه 31 , 2026
«نازنین‌زەهرا ئێسمی‌خانی»، گەنجێکی کوردی ١٨ ساڵە و خەڵکی پارێزگای قەزوین، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیان‌بەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٩ی بەفرانبارە، کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، نازەنین‌زەهرا ئێسمی‌خانی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری «موحەمەدیە»ی قەزوین، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی […]

بابەتی پەیوەندیدار