شنۆ؛ گواستنەوەی بەهمەن ڕەسوڵیان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ زیندان

«بەهمەن ڕەسوڵیان»، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بەهمەن ڕەسوڵیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنح کە لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە بە خێزانەکەی بۆ زیندانی شنۆ گواسترایەوە. دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵە بێبەش کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگاکانی ئەمنی و دادگایی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانەی دژی بەهمەن ڕەسوڵیان ڕانەگەیاندووە و دۆخی یاسایی دۆسیەکەی ناوبراو هێشتا لە ناڕوونییدا ماوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ بێ ئاگایی لە چارەنووسی مەریەم باباخانی دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ش ژانویه 31 , 2026
«مەریەم باباخانی»، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەریەم باباخانی بێ بوونی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە، خێزانەکەی […]

بابەتی پەیوەندیدار