شەڕ؛ گیانلەدەستدانی ٣٤٤ قوتابی و مامۆستا و زیانگەیشتن بە سەدان ناوەندی پەروەردەیی

لە ئەنجامی هێرشەکانی پەیوەندیدار بە شەڕەوە، لانی کەم ٣٤٤ قوتابی و مامۆستا کوژراون و ٢٠٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات سەدان شوێنی پەروەردەیی و کارگێڕیش زیانیان پێگەیشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە گواستنەوە لە هەرانا، سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند کە لە کاتی ئەم هێرشانەدا، ٣٤٤ کەس لە قوتابیان و مامۆستایان گیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە، ٢٧٧ کەسیان قوتابی بوون. بە وتەی حوسێن سادقی، لە نێو قوتابییە گیانبەختکردووەکاندا، ١٥٧ کوڕ، ١١٣ کچ، پێنج منداڵی نوێ‌قوتابیی کوڕ و دوو منداڵی نوێ‌ قوتابیی کچ بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٦٧ کەس لە کوژراوەکان لە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەن کە پێکهاتوون لە ١٣ پیاو و ٤٥ ژنی شاغل، شەش پیاوی خانەنشین و سێ ژنی خانەنشین. هەروەها لەم هێرشانەدا ٢٠٣ کەس بریندار بوون کە لەو ژمارەیە ١٧٨ کەسیان قوتابی و ٢٥ کەسیان لە ستافی پەروەردەیی بوون.
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرشەکاندا، ٩٦٨ شوێنی کارگێڕی، کولتووری و پەروەردەیی زیانیان پێگەیشتووە کە پێکهاتوون لە ٨٥٧ یەکەی پەروەردەیی، ٥٥ شوێنی کارگێڕی، ١٦ ناوەندی کولتووری، ٣٢ هۆڵی وەرزشی و هەشت کەمپی قوتابیان.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادکردنی کاتیی سلێمان کەریمی و فایەق عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتە

چ آوریل 22 , 2026
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی «سلێمان کەریمی» و «فایەق عەبدوڵڵازادە» دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای گواستنەوەیان لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان، بە سپاردنی بارمتە لە […]

بابەتی پەیوەندیدار