ئارمان جەوادیان، یەکێک لە بریندارانی شۆڕشی ژینا، بەهۆی فشاری هێزە ئەمنیەکان و سەرکوتی ڕژیمەوە ئێرانی بەجێهێشت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارمان جەوادیان، ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی مهاباد، لە کاتێکدا بەهۆی فشاری هێزە ئەمنیەکان و سەرکوتی ڕژیمەوە ئێرانی بەجێهێشت لە شۆڕشی ژینادا بە سەختی برینداربوو.
ناوبراو لە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە بزووتنەوی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەریەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز بە گوللەی ساچمەیی تەقەی لێکرا و پشتی بە سەختی برینداربوو.