دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی سامان خالدیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم

سامان خالدیان، هاووڵاتی شاری دیواندەرە بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، سامان خالدیان، هاووڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نسارە لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە توندوتیژی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەرکرانی سامان خالدیان، بە مەبەستی بڵاوەکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی گوندی نسارە تەقەیان لێکردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی سامان خالدیان نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری شوانە شیربەیگی

چ جولای 9 , 2025
شوانە شیربەیگی، هاووڵاتی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە شازدەی ١٤٠٤، شوانە شیربەیگی، هاووڵاتی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا، شوێنی مانەوە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار