ڕەشید فەقیزادە، ئومید ئیبراهیمی و یاسر شەریفیان، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەشید فەقیزادە، ئومید ئیبراهیمی و یاسر شەریفیان، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەشید فەقیزادە بە «تێکدانی ڕای گشتی» بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، ئومید ئیبراهیمی بە تۆمەتەکانی «دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی»، «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی» و «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕژیم» بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری و یاسر شەریفیان بە تۆمەتەکانی «بانگەشە دژی ڕژیم»، «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕژیم» و «هەڵگرتنی چەک» بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراون.
ڕەشید فەقیزادە، ئومید ئیبراهیمی و یاسر شەریفیان ڕۆژی چوارشەممە حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و لە دوازدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان بە کاتی لە زیندانیی ناوەندی شنۆ ئازادکران.
ئەم سێ هاووڵاتیە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیانەوە بەرخوردی دادوەرییان هەبووە.

