مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئاریان ناری زادە

ئاریان ناری زادە، هاووڵاتی شاری مەریوان، ٥٨ ڕۆژ پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاریان ناری زادە، هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە هێرشێکی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواسترایەوە.

دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێشتا دۆخی ناوبراو نادیارە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران یان تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مانگرتنی گشتی گەڵاوێژی ١٣٨٤ و دەرس و ئەزموونەکانی

ج آگوست 8 , 2025
ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی گەلاوێژ ساڵیادی ڕۆژێكی مێژوویی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی كوردستاندا بوو. ڕۆژێکی كه، بووە هێمایەكی نوێ لە مێژووی بزووتنەوەی جەماوەریی كوردستان. ڕۆژێك كە وەبیرهێنانەوەی دەرسە گرنگەكانی، ئەمڕۆکە زیاتر لە هەمیشە پێویستە. با جارێكی دیكە لە ساڵیادی ئەم ئەزموونە مێژووییەدا چاوێك بخشێنینەوە بەسەر ئەو ڕووداوەدا. ١٦ی گەلاوێژی ١٣٨٤ […]

بابەتی پەیوەندیدار