بۆکان؛ بانگهێشتی «مەتین حەسەنی» بۆ دادگای لێپرسینەوە

«مەتین حەسەنی» هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ بەرگری لە تۆمەتەکانی بۆ لقی ١٠١ی دادگای لێپرسینەوەی دووی ئەم شارە بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی بانگهێشتێک کە لەم دواییەدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای لێپرسینەوەی دووی شاری بۆکان دەرچووە و لە ١٦ی گوڵان بە «مەتین حەسەنی» ڕاگەیەندراوە، لە ناوبراو داواکراوە تا لە بەرواری ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣، بۆ بەرگری لە تۆمەتەکانی «هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتار لەگەڵ یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و چالاکی دژی نیزام» لە لقی ئاماژەدراو ئامادەبێت.

مەتین حەسەنی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، بۆ کۆتا بەرگری لەخۆی لە بابەت تۆمەتی «چالاکی دژی نیزام» لە دادگای ئەم شارە بانگهێشتکرابوو.

مەتین حەسەنی لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە لە زیندانی بۆکان ئازادکرا.

ناوبراو لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە شاری بۆکان، بە تەقەی گوللە چاوێکی کوێر بوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ج مه 10 , 2024
“ڕەشید ڕەحیمی، شەهرام نانەوا و زاهیر” سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ناسنامەی ئەم سێ […]

You May Like